هەر چەند رۆژ جارێک لە میدیاکان دەبیسترێ کە لێرە و لەوێ لەسەر ئازادی رادەربرین یان کاری رۆژنامەنووسیی، بە ئاشکرا و بەدزییەوە لێپرسینەوە و تیرۆر و ئەشکەنجە بەرانبەر کەسانی جیاوز ئەنجام دەدرێ، نووسەرێکیش پێیوایە دەسەڵاتی کوردی مەلەفێکی رەشی هەیە لە ئازادی رۆژنامەنووسی و رادەربڕیندا.
هاوژین مەلا ئەمین، نووسەر و مامۆستای زانکۆ، بە رۆژنیوزی وت:”دەسەڵاتی کوردی تا ڕادەیەکی زۆر مەلەفێکی ڕەشی هەیە لە ئازادی رۆژنامەنووسی و ئازادی بیروڕا دەربڕیندا، ئەوەی بەرانبەر رۆژنامەنووسان دەکرێ، دەچێتە چوار چێوەی بێدەنگکردنی رۆژنامەنووسان و بێدەنگکردنی ئەو دەنگانەی کە دەیانەوێت بە ئاڕاستەیەکی جیاواز کاربکەن و دوسیەکان بجوڵێنن و بەرگری لە مافی گشتیی هاوڵاتیان بکەن”.