کاوە گەرمیانی لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا کەسێکی ناسراو و هاوڕێ و دۆستی رۆژنامەنوسان بووە، کاوە گەرمیانی لە 12-12-2012 ژیانی هاوسەر گیری لەگەڵ خاتوونی رۆژنامەنوس و کەس و کاری ئەنفالکراو (شیرین ئەمین) پێک دێنێت و ژیانێکی سادە و هەژارانە لە نێو خانویەکی قوڕدا دەگوزەرێنێت، لەسەر هەڵوێست و نوسینەکانی مەخابن لە شەوی 5-12-2013 رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی لە ماڵەکەی خۆیدا بەر دەست رێژی کوللە دەدرێت و شەهید دەکرێت و بۆ رۆژی پاشتر لە نێو ئاپۆڕای هاوڵاتیان و رۆژنامەنوساندا بە دروشمی (ئازادی، ئازادی) لە گۆڕستانی (کەلاری کۆن) بە خاک دەسپێردرێت،