پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیك، لە ڕاپۆرتێکدا لە بارەی مامەڵەی کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئازادی بیروڕا دەڵێت رێژەی پێسێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان لە سەردەمی کابینەی مەسرور بارزانی زیادی کردووە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە باس لەوە کراوە لەو کاتەوەی مەسرور بارزانی، وەک سەرۆک وەزیران سوێندی یاسایی خواردووە، رێژەی پێشێلکارییەکانی وەک هەڕەشە و هەراسانکردن و ئەشکەنجەدانی رۆژنامەنووسان و چالاکوانان بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەرێم زیادی کردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە ئامارەکانی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنوسان کردووە کە تیایدا باسی لەوە کردووە ٣٥٣ پێشێلكاری بەرامبەر ٢٦٠ رۆژنامەنووس و دەزگای راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەنجامدراوە.