مێنیو
دەنگێکی کپکراوی نیشتیمان

دەنگێکی کپکراوی نیشتیمان

سۆران مامە حەمە (لەدایکبووی ١٩٨٧ لە کەرکووک–مردووی ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٨) ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆی گۆڤاری لڤین بوو و ماوەی سێ ساڵ لەو گۆڤارە کاری کرد، کە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٨ لەبەردەم ماڵی خۆیدا کوژرا. کەیسی سۆرانی مامە حەمە ئێستا بەکراوەیی ماوەتەوە و سەرەڕای پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، تاوانباران و ھۆکاری کوشتنی ھێشتا تەواو ڕوون نییە و ساڵانەش لەلایەن گۆڤاری لڤین و ڕۆژنامەنووس بە ئامادەبوونی خێزانەکەی یادی تیرۆرکرندنی دەکرێتەوە.