هەشت ساڵ بەر لە ئێستا ڕۆژنامەنووس شوکری زەینەدین لە گوندێکی نزیک شارۆچکەى ئامیدی تیرۆر کرا و تەرمەکەی دۆزرایەوە، تا ئێستاش بکوژانى ئەو ڕۆژنامەنووسە نەدۆزراونەتەوە و دەستگیر نەکراون، چونکە ئاسایشی پەدەکە دۆسییەکەى لە دادگا داخستووە.
لە ڕۆژى ١ – ١٢ – ٢٠١٦، شوکرى زەینەدین ناسراو بە شوکری ڕێکانى پەیامنێرى کەناڵى کەى ئێن ئێن، لە پاش چوار ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونى لە گوندێکى نزیکى شارۆچکەى ئامێدى تەرمەکەى دۆزرایەوە.
لەگەڵ دۆزینەوەى تەرمەکەی ئاسایشى پەدەکە وەک پیشەى هەمیشەیی خۆی سیناریۆیەکی بۆ شوکری زەینەدین داتاشی و وتى: ئاژەڵی بەراز پەلاماری شوکری زەینەدینى داوە و برینداری کردووە و دواتر بەهۆی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.