لە هەرێمی کوردستان ڕۆژنامەنووسان دەستگیر دەکرێن و دەڕفێندرێن، دواتر کە دادگاییکران بەپێی یاسا کۆنەکانى عێراق یان یاسای تیرۆر لە هەرێم مامەڵەیان لەگەڵ دەدرێت، لەکاتێکدا یاسای ڕۆژنامەگەری هەیە، بۆیە ڕۆژنامەنووسێکیش دەڵێت: لەنگی و شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان کە سلێمانی ئەحمەد بەتۆمەتی ناڕاست سزادراوە و دوورە لەیاسای ڕۆژنامەوانییەوە.