شارەزایانی ئەمنی هۆشدارییان دا، لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی چەتەکانی داعش لەو پارێزگایانەی، كە پێشتر لەژێر دەسەڵاتیاندا بوو، بەتایبەتی لە ناوچە دابڕێنراوەكانی وەك حەمرین و كەركوك و دیالە، كە هێشتا سەرچاوەی هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی وڵات.
بەمدواییە جموجووڵ و هێرشی گرووپە چەتەکانی داعش لە عێراق زیادیی کردووە و ناوبەناو هێرش دەكەنە سەر سوپا و هێزە ئەمنییەكان، بەتایبەتی لە پارێزگاكانی كەركوك و دیالە.