نەبوونی ئازادیی کاری ڕۆژنامەنووسیدا و بەرتەسکردنەوەی ئازدیەکان لە هەرێمی کوردستان ساڵ دوای ساڵ پێشلکارییەکان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ڕوو زیادبوون دایە، بەوتەی ڕۆژنامەنوسان، دەسەڵات بەردەوام پێشێلی ئازدیەکانی کاری میدیای دەکات، ئازادیەکانی بەرتەسک کراوەتەوە.
ئاماری رێکخراوەکان بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسا پێمان دەلێن ڕۆژ دوای ڕۆژ ئازادی ڕۆژنامەوانی لە خراپبوون دایە، چونکە هەرێمی کوردستان ژینگەیکی لەبار نیە بۆ کاری ڕۆژنامەوانی، جۆرێک ڕۆژنامەنووسان لەسەر کاری میدیای زیندانی دەکرێن.
بەپێی ئامارەکانی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان لە ساڵی ڕابردوودا، ٤٣١ پێشلکاریی بەرامبەر بە٣٠١ ڕۆژانامەنووس و میدیاکان کراوە.
بەپێی ئامارەکانی سەندیکای ڕۆژانامەنووسانی کوردستانن لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٧٣ پێشلکاریی بەرامبەر ١٥٨ ڕۆژنامەنووس کراوە.
ڕۆژانەمەنووسانی کوردستان نیگەرانن لەم دۆخەی بۆ ڕۆژنامەنووسان دورستبووە و دەڵێن: لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ئازادیەکان بەرتەسک دەکرێتەوە، هەروەها ژیانی ڕۆژنامەنووسان پارێزراو نیە، چونکە دەسەڵات بەبێ بوونی بریاری دادگاکان هەڵدەکەوتە سەرماڵی ڕۆژنامەنووسان ودەستگیر دەکرێن، ئەمەش هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر کاری میدیا لە کوردستان.
لەو بارەیەوە، ڕۆژنامەنووس هۆزان قادر بە ڕۆژنیوزی وت: ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان ژیانیان پارێزراوە نیە، چونکە ڕۆژ دوای ڕۆژ پێشلکاریەکان بەرامبەریان ڕوو لە زیادبوونە، ئەمەش نەمانی ئازادی کاری ڕۆژنامەنووسیە، بە جۆرێک ئازدیەکان سنووردا کراوە.